له‌ ئیسپانیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا 124 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

له‌ ئیسپانیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا 124 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئیسپانیا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 11 هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێری ڕابردوودا تا ئێستا (شه‌ممه‌ 4/4/2020)، حه‌وت هه‌زار و 26 كه‌سى دیكه‌ له‌ ئیسپانیا تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوونه‌، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه‌ش گه‌یشته‌ 124 هه‌زار و 736 كه‌س.

له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوودا تا ئێستا له‌ ئیسپانیا 809 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، ژماره‌ى مردوانیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ له‌ ئیسپانیا گه‌یشته‌ 11 هه‌زار و 744 كه‌س.











باسنيوز


Top