دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبنەوە
بڕیارە ئەمڕۆ شەممەدەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆ ببنەوە بۆ تاوتوێکردنی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
لەبارەی کۆبوونەوەکەوە جەلال محمەد ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان راگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە٤ی٤ی٢٠٢٠ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆ دەبنەوە".
گوتیشی: "کۆبونەوەکەی دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆک فراکسیۆنەکان بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ھەرێمی کوردستانە بەھۆێ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دۆزینەوەی رێگەچارەیەکە بۆ ئەوەی پەرلەمان رۆڵی لەم دۆخەدا ھەبێت".
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کرد: "لەم کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆش لەسەر کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکرێت کە ئەگەر پێوست بکات پەرلەمان کۆ ببێتەوە".
بەپێی زانیاریەکان گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکردنی پرۆژەیەکی ھاوبەش دەکرێت بۆ دۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان و بە تایبەت وەرنەگرتنی کرێی کرێنشینان لە ھەرێمی کوردستان.
باسنیوز
