لە حاجی ئۆمەران 15 تەن سێو گەڕێندرایەوە بۆ ئێران

لە حاجی ئۆمەران 15 تەن سێو گەڕێندرایەوە بۆ ئێران
لە کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بری زیاتر لە 15 تەن سێو گەڕێندرایەوە بۆ ئێران.

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكه‌وتی (2020/4/2) هه‌ڵساین به‌ گەڕانەوەی یەك بار لە سێوی ئێرانی بە بڕی (15) تەن و (140) کیلۆگرام، لە لایەن بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران و هۆبەی كه‌ره‌نتینه‌ی كشتوكاڵی حاجی ئۆمه‌ران وكۆمپانیای نیوستاندارد پشکنینی بۆی ئەنجام درا، بەڵام لە پشكنینیدا دەرنەچوو".

ئەوەش خراوەتە روو، به‌هۆی هه‌بوونی كه‌ڕوو له‌سه‌ر سێوه‌كه‌، بۆیە لەلایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا سێوه‌كه‌ گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران.












باسنيوز


Top