فراکسیۆنی پارتی راگەیاندراوێکی لەبارەی کرێنشینانی هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە
لەو ڕاگەیاندراوەدا ، ئاماژە دراوە کە له‌گه‌ڵ ده‌رهاوێشته‌کانی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه، باری سه‌رشانی خه‌ڵک و کاسبکاران و کرێنشینان قورس‌تر بووه، بۆیه ”ئێمه وه‌ک فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌کانی حکوومه‌ت و به‌تایبه‌ت کوتله‌ی وزاریی پارتی له حکوومه‌ت، له په‌یوه‌ندی و گفتوگۆ بووینه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌کی یاسایی و که‌مکردنه‌وە و به‌خشینی کرێی کرێنشینانی حکوومی و هاووڵاتی و هاوکاربوونی خه‌ڵکی کوردستان، خۆشبه‌ختانه له کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌و بابه‌ته بۆته بڕیار و لێژنه‌ی یاسایی حکوومه‌ت ڕاسپێردراوه بۆ ئاماده‌کردنی ڕه‌شنووسی بڕیاره‌کە“.
فراکسیۆنی پارتی پشتیوانیی تەواوی بۆ هەنگاوی حکوومەت لەمبارەیەوە دەربڕیوە و رای گەیاندووە کە ئەگەر پێویست بە بڕیاری پەرلەمان بکات، ئەوان هەموو هەنگاوێک ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ده‌رچوواندنی ئه‌و بڕیارە. داواشی لە ته‌واوی فراکسیۆنه‌کان کرد، هاوکار و پشتیوانی ئه‌و هه‌نگاوه بن که له‌م قۆناغه خزمه‌تێکی باشه به کرێنشینانی کوردستان.
ئەمەش دەقی راگەیاندراوەکەیە:
ڕاگه‌ێندراوێک له فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه، سه‌باره‌ت به کرێنشینانه‌وه.
هاوڵاتیانی به‌رێز.
وێڕای هیوای ساغ و سه‌لامه‌تی و پابه‌ندبوونی هه‌موولایه‌ک به ڕێنمایه‌کانی ته‌ندروستی.
وه‌ک ئاگادارن له‌گه‌ڵ ده‌رهاوێشته‌کانی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه، باری سه‌رشانی خه‌ڵک و کاسبکاران و کرێنشینان قورس‌تر بووه، بۆیه ئێمه وه‌ک فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت و به‌تایبه‌ت کوتله‌ی وزاری پارتی له حکومه‌ت، له په‌یوه‌ندی و گفتوگۆ بووینه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌کی یاسایی و که‌مکردنه‌وه‌و به‌خشینی کرێی کرێنشینانی حکومی و هاوڵاتی وهاوکاربوونی خه‌ڵکی کوردستان، خۆشبه‌ختانه له کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌و بابه‌ته بۆته بڕیار‌و لێژنه‌ی یاسایی حکومه‌ت ڕاسپێردراوه بۆ ئاماده‌کردنی ڕه‌شنووسی بڕیاره‌که، بۆیه وه‌ک فراکسیۆنی پارتی پشتیوانی ته‌واو له هه‌نگاوی حکومه‌ت ده‌که‌ین و ئه‌گه‌ریش پێویستی به بڕیاری ته‌شریعی کرد، له په‌رله‌مانی کوردستان هه‌موو هه‌نگاوێک ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ده‌رچوواندنی ئه‌و بڕیاره‌و داواش له ته‌واوی فراکسیۆنه‌کان ده‌که‌ین هاوکارو پشتیوانی ئه‌و هه‌نگاوه‌بن که، له‌م قۆناغه خزمه‌تێکی باشه به کرێنشینانی کوردستان.
له کۆتایدا هاوڵاتیانی کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه، فراکسیۆنی پارتی ده‌نگ و ڕه‌نگی داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌و له په‌رله‌مانی کوردستان نوێنه‌رایه‌تی داوا‌و ماف و خواسته‌کانتان ده‌کات.
فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان
٢٠٢٠/٤/٢
باس‌نیوز
