فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتیی هه‌ڵه‌بجه له سه‌ر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هاته ده‌نگ
فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی هه‌ڵه‌بجه، له یاداشێكدا كه ئاڕاسته‌ی ڕای گشتی كردووه و ڕای گه‌یاندووە: "ه‌ك فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتیی هه‌ڵه‌بجه، هه‌ر له سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوە له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی پەتای كۆرۆنا له‌گه‌ڵ ده‌زگا كارگێڕی و ته‌ندروستییه‌كانی سنووره‌كه لەسەر هێڵ بووین".
له به‌شیكی‌تردا باسی له‌وهش كردووه: "دوای بڵاووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه كه نیشانی دا پێویسته پابه‌ندی زیاتر بین به ڕێنماییه‌كانه‌وه، بۆ پێش‌گرتن له مه‌ترسیی ڤایرۆسەکە لە داهاتوودا به پێویستی ده‌زانین ڕای بگه‌یه‌نین: "كه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك پابه‌ندی به‌یان و ڕێنماییه‌كان نه‌بێت و ببێته هۆی تێكدانی ئارامیی ده‌رونی و ته‌ندروستی گشتی و هه‌ر كارمه‌ندێكی فه‌رمی سـستی بنوێنێ له جیبه‌جێكردنی ئه‌ركی فه‌رمانبه‌رداری خۆی، كارڕایی سزای به‌رزه‌فتی له‌دژی ده‌گرێنه به‌ر".
باس‌نیوز
