وەزیری تەندروستی هۆشداریی دەدات لە بونی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو كۆمەڵگادا
د.سامان بەرزنجی، بە ده‌نگی ئه‌مریكای راگەیاندوە" دۆخی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له‌دۆخێكی دژواردایه جگه له كۆرۆناش چونكه فراوانی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان سنورداره بۆیه گرفتی كۆرۆناش كه گرفتێكی جیهانییه كاریگه‌ری له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر كردوه، ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان له‌قه‌یرانی دارایداین و كێشه‌ی جۆراوجۆرمان هه‌یه كه‌هه‌موی كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی هه‌یه."
وەزیری تەندروستی دەڵێت" له ئێستادا مه‌ترسیه‌كه زیاتر بوه و ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر ده‌بێت، ئه‌و مه‌ترسیانه كه‌م نه‌بۆته‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ڤایره‌سه‌كه له‌ناو كۆمه‌لگادایه كه‌پێی ده‌ڵێن (Community viruses ) ئه‌گه‌ر جارانبوایه ئێمه گومانمان ده‌كرد ئه‌و كه‌سانه بن كه له‌ده‌ره‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه یا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا هه‌بوه كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا كه‌یسی پۆزه‌تیڤ هه‌یه كه له گروپه ترسناكداره‌كانیش نیه واته به‌ریه‌ككه‌وتنی سێیه‌م و چواره‌م هه‌یه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه هه‌ندێك حاڵه‌ت ون ببن كه ئێمه دره‌نگ پێی ڕابگه‌ین و بیاندۆزینه‌وه و نه‌خۆشیه‌كه بڵاوببێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ڕێ و شوێنه‌كان زۆرباش و توندوتۆڵ گیراوه‌ته‌به‌ر ڕۆژانه ئێمه حاڵه‌ته‌كان ده‌دۆزینه‌وه و ئه‌وانه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنیشیان له‌گه‌ڵییان هه‌بوه كه‌ره‌نتین ده‌كه‌ین و پشكنینیان بۆ ده‌كه‌ین."
هه‌ر مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر عیراق مه‌ترسیشه له‌هه‌رێمی كوردستان
دەربارەی خێرا بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق و مەترسیی بۆ سەر هەرێم رایگەیاندوە،"هه‌ر مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر عیراق مه‌ترسیشه له‌هه‌رێمی كوردستان."
سەبارەت بە درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە دوای 10ی نیسان،وه‌زیری ته‌ندروستی رایگەیاندوە" به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی كۆرۆنا زۆربه‌خێرایی ده‌ڕوات لێكۆڵینه‌وه‌كان و شیكردنه‌وه‌كان بۆته كاری ڕۆژانه‌ی هه‌مو وڵاتانی دنیا، بۆیه له ئێستاوه زوه باسی 10ی مانگ بكه‌ین، له‌كاتی خۆیدا سه‌یری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆ قازانج و ته‌ندروستی گشتی هاوڵاتیان بێگومان حكومه‌ت سود و به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان له‌سه‌رو هه‌مو شتێكه‌وه داده‌نێت بۆیه له‌كاتی ئێستادا هه‌ڵسه‌نگانه‌كان ناكرێت و هێشتا هه‌شت ڕۆژی ماوه و زوه، ڕه‌نگه دۆخه‌كه باشتربێت یاخوانه‌كرده خراپتر بێت بۆیه له‌كاتی خۆیدا بڕیار ده‌ده‌ین."
له 5% تا له 6% توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستیان به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد ده‌بێت
د.سامان به‌رزنجی جه‌ختیكرده‌وه" له‌ڕووی جێ به‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان پارێزگاكانی كوردستان هیچ جیاوازییه‌كی نیه، وه ئاستی مه‌ترسی هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌بارێكی مه‌ترسیداردایه وه‌ك یه‌ك بێ جیاوازی، له‌زۆر شاره‌كان و قه‌زا و ناحیه‌كان حاڵه‌ت هه‌یه، ئه‌وه كاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه بكات، هه‌ر خودی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی پێشنیاری كرد كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تا 15ی نیسان درێژبكرێته‌وه ئه‌وه كاری لایه‌نی ته‌ندروستیه."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە" توانای نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم توانایه‌كی سنورداره و له‌ژێر كۆنترۆڵه، به‌ڵام "خوانه‌خواسته" ئه‌گه‌ر گه‌یشته حاڵه‌تی زۆر زیاتر ئه‌وه هه‌مو نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كانیش ئه‌و نیه‌ته‌یان پیشانداوه كه نه‌خۆشخانه‌كانیان كراوه‌یه، وه له‌كاتی ئێستادا (180-200) قه‌ره‌وێڵه‌یی چاودێری چڕ كه ئامێری هه‌ناسه‌دانیان له‌گه‌ڵه له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان-دا ئاماده‌كراوه بۆ حاڵه‌تی كۆرۆنا، لێره‌دا ئه‌وه‌ش هه‌یه له 5% تا له 6% توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستیان به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد ده‌بێت."
خەندان
