له هه‌ولێر دوو كه‌سى دیكه تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2/4/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە شاری هەولێر دەستنیشان کران".
باس له‌وه‌ش كراوه، یه‌كێك له تووشبووه‌كان ئافره‌تێكى تەمەن 30 ساڵه، ئه‌وه‌ى دیكه‌شیان پیاوێكى تەمەن 25 ساڵە، هه‌ردووكیشیان بەرکەوتەی تووشبوانی پێشوون.
باسنيوز
