لە کەرکووک دوو شارۆچکە و 16 کۆڵانی گەڕەکێک کەرەنتین دەکرێن
تاوەکو ئێستا لە لەیلانی کەمینە شیعە و تازە خورماتووی شیعەنشین، کەسێک بەهۆی کۆرۆناوە مردووە و سێ کەسی دیکەش تووشبوون، دووانیان سەردانی مەزارگەی ئیمام موسای کازمیان کردبوو لە بەغدا، کە یەکێکیان کچەکەی و ئەوەی دیکەش هاوژینەکەی تووشکردووە.
فه‌ریق سه‌عد حه‌ربیه، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كانی كه‌ركووك دەڵێ ''بۆ 15ی شه‌عبانیش هیچ زیاره‌تکارێک له پارێزگای كه‌ركووكه‌وه رێگەی پێ نادرێت بچێته پارێزگای كه‌ربه‌لا".
دوایین تووشبووی کۆرۆنا لە کەرکووک، کچە کوردێکی تەمەن 20 ساڵە، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی شۆڕیجه‌یه و باوكی پزیشكه. دوای ئەرێنی دەرچوونی پشکنینەکەی، دایک، باوک، سێ خوشک و برای و 16 کۆڵانی شۆڕیجە کەرەنتین کران.
زیاد خەڵەف، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی کەرکووک ئاماژەی بەوە کرد "پابه‌ند به رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه گومانی به‌ركه‌وتنیان لێ دەكرێت كه ره‌نگه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوبێتن یان به پێچه‌وانه‌وه، ده‌بێت له ماڵه‌كانیان كه‌ره‌نتین بكرێن، ئه‌مه ئێستا له تازه خوورماتوو و له‌یلان په‌یڕه‌وده‌كرێت و هه‌موو به‌ركه‌وتووه‌كانیان له كه‌ره‌نتینه‌دان".
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی كه‌ركووك پشكنینی 127 كه‌سی بە گومانی بەرکەوتن لەگەڵ تووشبووەکان ناردووەته به‌غدا و چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئەنجامی پشكنینه‌كانه.
رووداو
