ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێرەوە

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێرەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو پشکنینەی کە لە بنکە تەندروستییەکان بۆ هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەکرێت بڵاو کردەوە.

تەندروستی هەولێر لە روونکردنەوەکەدا رایگەیاندووە: ئەم پشکنینە بۆ ئەو کەسانەیە کە لەبەرواری ۱٥ی ۲ی ۲٠۲٠ لە وڵاتانی دەرەوە گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەم پشنکینە هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لەو ماوەیە گەڕاونەتەوە، هاووڵاتییانی ناوخۆی وڵات و ئەو کەسانەی کە هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانین دەتوانن لە بنکە تەندروستییەکان پشکنین بکەن.

دەقی روونکردنەوەکە:

ڕێژەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان پرسیاریان کردووە دەربارەی ئەو پشکنینەی بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر دەکرێت لە بنکە تەندروستیەکان بۆ دۆزینەوەی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

لێرەوە ڕوونی دەکەینەوە و پێتانی ڕادەگەینین ئەم پشکنینە بۆ ئەو کەسانەی کە لەبەرواری ۱٥ی ۲ی ۲٠۲٠ لە وڵاتانی دەرەوە گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەم پشنکینە هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لەو ماوەیە گەڕاونەتەوە، هاوڵاتیانی ناوخۆی وڵات و ئەو کەسانەی کە هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانین دەتوانن لە بنکە تەندروستیەکان پشکنین بکەن.

ئەمڕۆ ۱ی نیسانی ۲٠۲٠ دەستی پێکردووە و بەردەوام دەبێت تاوەکو تەواوی ئەو هاوڵاتیانەی لە دەرەوە گەڕاونەتەوە پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت.

بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی بەریەککەوتن لەگەڵ یەکتر دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرم ۱۲۲ بکەن بۆ دیاریکردنی کاتی پشکنین.

د. بژار موسی علی
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر











باسنيوز



Top