كەلار.. تەرمی مریەم خان كچی پێشەوا قازی محەمەد بە خاک سپێردرا
حوسێن عەلی، یەكێك لە كەسە نزیكەكانی هاوسەری كۆچكردوو سەردار بەگی جاف، كە دەكاتە مێردی مریەم خان، رايگەیاند: "ئەمڕۆ تەرمی مریەم خان كچی پێشەوا قازی محەمەد لە كەلار ئەسپەردەی خاکی نیشتمان کرا و لە سەرداربەگی جاف كە مێردی مریەم خان بوو، نێژرا."
گوتیشی :" لەبەر ئێستا كوردستان بەهۆی مەترسییەكانی پەتای كۆرۆناوە، پرسەی بۆ دانانرێت و دوای ئاساییبوونەوەی دۆخی كوردستان، پرسەی بۆ دادەنرێت."
ڕێکەوتی یەکشەممە 2020.3.15 مریەم خان کچی پێشەوا قازی محەمە سەرکۆماری کۆماری کوردستان و مینا خانم و هاوژینی سەردار جاف و دایکی سیروان، سەیران و سۆما جافە، هەروەها خوشکی عەلی، مونیر، فەوزییە و سوهەیل قازی بوو، كە دوای ماوەیەک نەخۆشی لە شاری عەمان کۆچی دوایی کرد.
باسنيوز
