له هه‌ولێر شه‌ش كه‌سی دیكه تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/4/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشان کران".
باس له‌وه‌ش كراوه، چوار لە تووشبوان (دوو ئافرەت و دوو پیاو) بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون لە مەلا ئۆمەر.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، دوو تووشبووه‌كه‌ى دیكه لە شاری هەولێر (یەک پیاو و یەک ئافرەت) کە یەکێكیان 26ى 2 لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە، دوای بانگەوازی وەزارەتی تەندروستی، پەیوەندی کردووە و پشکنینی بۆ کراوه.
باس‌نیوز
