هەشت تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە کوردستان تۆمارکران
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێنج تووشبووەکەی سلێمانی چوار ئافرەت و یەک پیاون، کە چواریان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و یەکێکیان نوێیە.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی، سێ لە تووشبووان دانیشتووی سلێمانین و دوو لە تووشبووان دانیشتووی قەزای دەربەندیخانن.
لەبارەی تووشبووانی دهۆک، وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، دوو پیاو و یەک ئافرەتن کە دوو کەسیان دانیشتووی قەزای زاخۆن و یەکێکیان دانیشتووی قەزای ئامێدی یە.
ئەمە لەکاتێکدایە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی و هەولێر چاکبوونەوەی چوار کەسیان بە کۆرۆنا راگەیاند. بەوەش تاوەکو ئێستا 170 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 61 کەسیان چاکبوونەتەوە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
رووداو
