پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی بابلی و جەژنەکانی ئەکیتۆ
لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە "بە بۆنەی سەری ساڵی بابلی (ئاشووری- کلدانی) و جەژنەکانی ئەکیتۆ، پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کلدانی و ئاشووری و سریانی لە هەرێمی کوردستان و جیهان دەکەین. هیوادارین ساڵی خێر و خۆشی و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سەختە بێت کە هەرێمی کوردستان و جیهانی گرتووەتەوە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتە ئابوورییە نەرێنییەکانی".
مەسرور بارزانی لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا دەڵێ "داوا لە هەموو لایەک دەکەم پابەندی رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ ئەوەی بە هاوکاری هەموو لایەک بتوانین ئەم دۆخە دژوارە تێپەڕێنین. هەرێمی کوردستان نموونەیەکی گەشی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی ئایین و نەتەوەکانە کە مایەی شانازیمانە حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە پابەندبوونی خۆی بە داکۆکیکردن لە مافی گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و قووڵکردنەوەی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە دەکاتەوە".
