سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە

سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە
سەرۆك بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی بابلی ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ بڵاو کردەوە.

سەرۆك بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: "بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی خوشك و برایانی كلدان سریان ئاشووری كوردستان و عێراق دەكەم و هیوای ئارامی و بەختەوەری بۆ هەموویان دەخوازم".

دەقی پەیامەکە:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی خوشك و برایانی كلدان سریان ئاشووری كوردستان و عێراق دەكەم و هیوای ئارامی و بەختەوەری بۆ هەموویان دەخوازم.

لەم بۆنەیەدا جەخت لە فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیانی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان دەكەینەوە چونكە پێكەوەژیان و فەرهەنگی لێبوردەیی شانازییەكی گەوەری گەلی كوردستانە و ئەركی هەموو لایەكمانە كە ئەم فەرهەنگە دەوڵەمەندە بپارێزین.

لەم كاتەیشدا كە هەموو جیهان گیرۆدەی پەتای كۆرۆنا بووە هیواخوازین خوشك و برا كریستیانەكانمان لە نەخۆشی و ئازار دوور بن و جەژنەكانی خۆیان لە ئاشتی و سەلامەتیدا بكەنەوە.

بمێنن بە خێر و خۆشی

مسعود بارزانی
۳۱ـی ۳ـی ۲۰۲۰










باسنيوز




Top