زانیاری له‌باره‌ى ڕه‌وشى ته‌ندروستیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له هه‌ڵه‌بجه بڵاو ده‌كرێته‌وه
د. جیهاد ئیبراهیم، سه‌رۆكی تیمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاى كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ڕايگه‌یاند: "ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌ی كه له هه‌ڵه‌بجه تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوونه، له هۆڵى تایبه‌تى نێو نه‌خۆشخانه‌ن، تا ئێستا ته‌ندروستییان جێگیره و له‌ژێر چاودێریی ته‌ندروستیدان".
سه‌رۆكی تیمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاى كۆرۆنا له هه‌ڵه‌بجه، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، تیمه‌كانی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه، ڕێكاری ته‌ندروستیی باشتریان گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی پارێزگاكه پارێزراو بن.
باسنيوز
