قایمقامى سۆران: هاوكاری و پێداویستی دەگەێنرێتە خەلیفان
كرمانج عیزەت، قایمقامی سۆران، ڕايگەیاند: "دوای ئهوهى چهند هاووڵاتییهك له خهلیفان تووشى پهتاى كۆرۆنا بوون، لەپێناو ڕێگەگرتن لە بڵاونەبوونەوەی زیاتری پهتاكه، تەواوی دانیشتوانی خەلیفان لە ماڵەكانیان كەرەنتین كراون و لەژێر چاودێریدان".
قایمقامى سۆران هاووڵاتییانی خەلیفان دڵنیا دەكاتەوە لەوەی كە لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەری خەلیفان، بەپێی توانا هاوكاری و پێداویستییان بۆ دابین دەكات، بە تایبەت ئەو كەسانەی كە كەمدەرامەتن، هەروەها بەهاناوەچوونی ئەوانی دیكەش ئەگەر پێویستیان بە شتێك هەبێت".
گوتیشى: "لەم بارودۆخەی ئێستا، پابەندبوونی هاووڵاتییان بە ڕێنوێنییهكانى حكوومەت و وەزارەتی تەندروستی، ئەركی سەرشانی هەموو لایەكە، بههۆى خۆڕاگری و سەبرگرتنیان سوپاسی خەڵكی دەڤەرەكەمان دەكەین".
باسنيوز
