بەهاری سنووری مەندەلی

بەهاری سنووری مەندەلی
مەندەلی لە ساڵانی سییەكانی سەدەی رابردوو، سەرەتا كراوەتە قەزا و یەكێك بووە لە كۆنترین قەزاكانی عێراق و كوردستانی باشوور، بەڵام بەهۆی سیاسەتی تەعریبەوە لە ساڵی 1989ەوە كراوە بە ناحیە و ئێستاش لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە قەزای بەلەدروزە لە پارێزگای دیالە، پێشتر مەندەلی قەزا بووە و بەلەدروز ناحیە، بەڵام ئێستا مەندەلی ناحیەیە و هەر بەهۆی سیاسەتی تەعریبەوە لەسەردەمی بەعسدا كوردەكانی مەندەلی لە شوێن خۆیان دەركردووە و ئاوارە بوونە و تاكوو ئێستا ئاسەواری تەعریب بە تەواوەتی ماوەتەوە.

زەوی كشتوكاڵی كوردەكان زۆرە و زەوییەكانیشیان زۆر باشن لە ڕووی ئەوەی كە خاكەكەی بەپیتە و پێشتریش هەر لە چوارچێوەی پرۆسەی تەعریبدا زەویی كوردەكان دەستیان بەسردا گیراو بۆ وەزارەتی دارایی حكوومەتی عێراق و دەكرێ ئەو كێشەیە ئێستاش رێك بكەوێت چارەسەر بكرێت بۆ ئەوەی كێشەی زەویوزاری كوردەكان نەمێنێت.

بەڵام مەخابن، ئێستا ناوچەكە حەشدی شەعبی داگیر كردووە و زۆرینەی كوردانی ناوچەكە كە پێكدێن لە كوردانی لوڕ و فەیلی ئاوارەی ناوڕاست و باشوری عێراق بوون.

مەندەلی بە خورما بەناوبانگە و بەهارێکی سەرسەوز و بژوێن و ڕازاوەی هەیە و ئەمساڵیش بەهۆی بارانی زۆرەوە سروستی سنوورەکە زیاتر خەمڵاوە و ڕازوەتەوە.











باسنيوز



Top