حکوومەتی فەرەنسا بە زمانی کوردی رێنمایی بۆ کوردانی وڵاتەکەی بڵاو دەکاتەوە

 حکوومەتی فەرەنسا بە زمانی کوردی رێنمایی بۆ کوردانی وڵاتەکەی بڵاو دەکاتەوە


وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی فەرەنسا بە زمانی کوردی رێنمایی بۆ هاووڵاتییانی کوردی دانیشتووی وڵاتەکەی، بڵاو دەکاتەوە.

رێنماییەکان تایبەتن بە خۆپاراستن لە تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا و تێیدا ئامۆژگاریی هاووڵاتییان دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە و لەکاتی پێویستدا پەیوەندیی بە تیمی پزیشکییەوە بکەن.

رێنماییەکان لە سەرچاوەکەیەوە ببینە

وێنەی رێنماییەکانی حکوومەتی فەرەنسا بە زمانی کوردی (هەردوو سۆرانی و شێوەزاری کرمانجی)

تا ئێستا 44 هەزار و 550 کەس لە فەرەنسا، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، حەوت هەزار و 927 کەس چاک بوونەتەوە و سێ هەزار 24 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.










باسنیوز
Top