له هه‌ولێر و سلێمانى چه‌ند شوێنێك به‌هۆى جێبه‌جێنه‌كردنى ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان داخران
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30/3/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بە سەرپەرشتیی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، تیمەکانی پشکنین و بەدواداچوونى سەر بە وەزارەتی تەندروستی، لە بەردەوامی هەڵمەتی دڵنیابوون لە نرخ و جێبەجێكردنی ڕێنوێنییه تەندروستییەكان لە هەولێر و سلێمانی چەند شوێنێك داخران".
باس له‌وه‌ش كراوه، له هه‌ولێر تاقیگەیەك و دەرمانخانەیەك بەهۆی باپەندنەبوون بە ڕێنوێنییه تەندروستییەكان داخران، هه‌روه‌ها كۆگایەكی پێداویستیی پزیشكی بەهۆی گرانفرۆشتنی ماسكه‌وه داخرا.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، له سلێمانی كارگەیەكی بەرهەمهێنانی پاككەرەوەی دەستی و دەرمانخانەیەك بەهۆی باپەندنەبوون بە ڕێنوێنییه تەندروستییەكان داخران.
باسنيوز
