وه‌زیرى بازرگانى: حكوومه‌ت له‌ڕێگه‌ى پرۆژه‌یه‌كه‌وه خۆراك بۆ خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان دابین ده‌كات
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە (باس‌نیوز)ى ڕاگەیاند: "حکوومەت له‌ڕێگه‌ى پرۆژه‌یه‌كه‌وه‌یه، خۆراک بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان دابین دەکات، کە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوه بژێوی ژیانیان نەماوە، پرۆژەکە دەخرێتە بواری تەندەر و لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکیش قسەمان کردووە".
گوتیشی: "30 هەزار تۆن برنج و شه‌ش ملیۆن زەیت و چەندین تۆن نیسک و نۆک دەکڕدرێن و لە ڕێگەی بەرنامەیەک دابەشی دەکەین".
وەزیری بازرگانی ئەوەشی خستە ڕوو، مەرجی پرۆژەکەیان ئەوەیە، ئەو بڕە خۆراکەی پێویستە لە دەرەوە بهێندرێت، بۆ ئەوەی لە بازاڕی ناوخۆیی خۆراک کەم نەکات.
کەمال موسلیم جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه، بەشە خۆراکی مانگانە بەردەوام دەبێت و ئێستاش دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگێکی دیكه کراوە.
باسنيوز
