کۆیە.. هاووڵاتییەک هێرش دەکاتە سەر کارمەندێکی تەندروستی

کۆیە.. هاووڵاتییەک هێرش دەکاتە سەر کارمەندێکی تەندروستی
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە راگەیاندراوێکی لەبارەی هێرشکردنە سەر کارمەندێکی تەندروستی لەلایەن هاووڵاتییەکەوە بڵاو کردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی تەندروستی کۆیە کە تێیدا بڵاو کراوەتەوە، "ئەمرۆ لە کاتی گەڕانەوەی کارمەندێکی تەندروستی بۆماڵەوە لەڕێگا لەلایان ھاوڵاتیەکەوە کەپیشەکەی پۆلیسە ھێرش دەکرێتە سەری و زامدار دەکرێت، ھۆکارەکەی بۆئەوە دەگەڕێتەوە لەم ڕۆژانە ئەم ھاوڵاتیە تایەكەی بەرزبووە و لەلایان ئەم کارمەندوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە بۆ پشكنینی كۆڕۆنا".

تەندروستی کۆیە ئاماژەشی بەوە داوە، "ناڕەزایی توند دەردەبڕین و سكاڵای یاسایی بەرامبەر ئەم تاوانە تۆماردەكەین و بەهیچ شێوەیەك قبووڵی ئەم هێرشە ناڕەوایە ناكەین، داوای بەپەلەش لە لایەنی پەیوەندار و دەزگا ئەمنیەكان دەكەین كە ڕێكاری یاسایی بگرنەبەر بۆ ئەو جۆرە هێرش و تاوانە".

هەروەها داواش لە هاووڵاتیان دەکەن كە ڕێز لە نەخۆشخانە و پزیشك و كارمەندان بگرن و هاوكاری ڕێگەگرتن بن لەم جۆرە هەڵسوكەوتانە و بەرژەوەندی و مافی پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانە لەبەرچاوبگرن كە شەو و ڕۆژ لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتیدا كار دەكەن.











باسنیوز


Top