فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچە شاخەوییەكانی دۆڵی باڵەییان بۆردومان کرد
لەمبارەوە شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری شارەدێی قەسرێ لە سنووری قەزای چۆمان، رايگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 29/3/2020 بە بیانووی بوونی پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیا (پەكەكە) لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی سوپایی توركیاوە ناوچە شاخاوییەكانی دۆڵی باڵەییان لە سنووری شارەدێیەكەمان بۆردومان كراوە، هەروەها دەنگی فڕۆكە جەنگییەكان دێت کە بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە".
ئاماژەی بەوەش دا: "ئەو شوێنانەی كە بۆردومان كراون دوورن لەسەنتەری گوندەكان و خۆشبەختانە زیانی گیانی هاووڵاتیانی سڤیلی نەبووە، سەبارەت بەزیانەكانی (پەكەكە)ش ئێمە زانیاریمان نییە، چونكە هیچ پەیوەندێكمان لەگەڵ ئەوانەوە نییە".
باسنيوز
