وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دەرەنجامی نوێی بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دەرەنجامی نوێی بڵاوكرده‌وه‌
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ره‌نجامی نوێی له‌باره‌ی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، کە دوو پیاوی تەمەن (19) و (21) ساڵان لە شاری دهۆك و ئاکرێ و ئافرەتێکی تەمەن (70) ساڵ لە قەزای دەربەندیخانە، هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.

وەزارەتی تەندروستی

28 ئازار 2020







K24
Top