له هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كه شۆفێره‌كه‌ى به نیاز بوو 18 هاووڵاتیی عه‌ره‌ب به قاچاغ بگوازێته‌وه
به‌پێى زانیارییه‌كان كاتژمێر 7 و 30 خوله‌كى به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28/3/2020، لەسەر ڕێگای مەخموور لە هەولێر و لە یەکێک لە بازگەکانی زێرەڤانی، هێزی کۆماندۆی زێرەڤانی توانییان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێك له جۆری (کیا)دا بگرن، کە شوفێرەکەی بەنیاز بوو 18 هاووڵاتیی عه‌ره‌ب بەشێوەیەی قاچاغ بۆ شوێنێکی دیاریکراو بگوازێتەوە".
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، ئێستا شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
باسنيوز
