لە سنووری خورماتوو تەقینەوەیەک ڕووی دا

 لە سنووری خورماتوو تەقینەوەیەک ڕووی دا


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە گوندێکی سنووری قەزای بۆمبێكی چێندراو بەتەقیوەتەوە و هاووڵاتییەك بریندار بووە.

لەمبارەوە، عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو، راگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە28/3/2020 لە نزیك گوندی "براوچلی" كە دەكەوێتە نێوان شاری خورماتوو و شارۆچكەی "ئامرلی" بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبیلی هاووڵاتییەكدا تەقیوەتەوە."

گوتیشی : "بەو هۆیەوە هاووڵاتییەكە بریندار بووە و پۆلیسیش دەستی بە لێكۆڵینەوە لە هۆکاری ئەو تەقینەوە كردووە."

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کردەوە تیرۆریستییەکان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای کەرکووک و هەردوو قەزای خورماتوو و خانەقین و دەوروبەریان ڕوو لە زیادبوون دەکەن و هێزە ئەمنییە عێراقییەکانیش توانای سەقامگیری و دابینکردنی ئەمنیەتی ئەو ناوچانەیان نییە و داعش و گرووپە تیرۆریتسییەکانیش ئەمەیان بە هەل قۆستووەتەوە.












باسنيوز
Top