کفری.. بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەرجەم ڕێگا لاوەکییەکان داخران

کفری.. بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەرجەم ڕێگا لاوەکییەکان داخران
بەمەبەستی زياتر توندوتۆڵکردنی رێکارەکانی رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری قەزاکەدا، سەرجەم رێگا لاوەکییەکانی سنووری قەزای کفری داخران.

قایمقامیەتی قەزای کفری، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە، ڕای گەیاندووە: "بەمەبەستی زياتر توندوتۆڵکردنی رێکارەکانی رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری قەزاکەدا، سەرجەم رێگا لاوەکییەکانی سنووری قەزای کفری داخران، وەک رێگای کفری - تلیشان - سەرچەمیان - کارێز - کنگربان و چەند ڕێگایەکی دیکە بەبەربەست و خۆڵ داخران بۆ ئەوەی ڕێگە نەدرێ بە هاووڵاتيانی دەرەوەی قەزای كفری بێنە ناو شاری کفرییەوە".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە "لەبەرئەوەی زاڵگەی سەرەكی هەيه بەپێی رێنمايیه تەندروستيیەكان ڕێگە بە ئۆتۆمبێلی بازرگانی دەدرێت بێتە قەزاکەوە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە "دڵنیایی دەدەینە ھاووڵاتیان بە ھیچ شێوەیەک رێگە نادرێ کەسانێک بە نایاسایی داخڵی ناو قەزای کفری بن، هەروەها لەرێگەی بازگەکانیشەوە رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ دەکرێن".











باسنیوز


Top