تەندروستیی سلێمانی: 12 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، بە چاکبوونەوەی 12 توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی، ژمارەی چاکبوونەوەکان گەیشتووەتە 39 کەس و دەڵێ "ئەمشەو ئەو 12 کەسە دەگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان".
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 103 کەس، دوو تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە.
رووداو
