لە دەڤەری سۆران 38 ھاووڵاتی دوای تەواوبوونی کەرەنتینەکەیان نێردرانە ماڵەوە
مینا تەھا ڕاگەیاند: "لە بەردەوامیی پشکنینەکان و چاودێریی ئەو ھاووڵاتیانەی گومانی ھەڵگرتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان لێ دەکرا، دوای 14 ڕۆژ کەرەنتینە، ئەمڕۆ 26-3-2020، پشکنینیان دەرچوو کە ھەڵگری ڤایرۆسەکە نین و 38 ھاووڵاتی ڕەوانەی ماڵەوە کرانەوە."
بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستیی سۆران ئەوەیشی ڕاگەیاند: "تا ئێستا 91 ھاووڵاتی لە سۆران لەژێر چاودێریدان و لە کەرەنتینە ماونەتەوە."
ناوبراو گوتیشی: ''تەنھا یەک حاڵەتی کۆرۆنا لە دەڤەرەکەمان تۆمار کراوە، خۆشبەختانە بەرکەوتنی لەگەڵ ھیچ کەسێک نەبووە و ڕەوانەی شاری ھەولێر کراوە."
