په‌رله‌مانتارێكی پارتی بۆ عەلی حەمەساڵح و شایان عەسکەری: پرسیار لە وەزیری دارایی بکەن
هەریەک لە عەلی حەمەساڵح و شایان عەسکەری، سەرۆک و ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی مووچەوە چەند زانیارییەکی ناڕاستیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردووەتەوە و هاوشێوەی ئەو کەسانە قسەیان کردووە کە هیچ ئاگادارییەکیان لە دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان نییە، ئەمەش لەپێناو ڕاکێشانی سۆزی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
لە بەرامبەردا سه‌عید هه‌ركی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان وەڵامی عەلی حەمەساڵح و شایان عەسکەری دایەوە و رای گەیاند: ”ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت راستی بزانن، فه‌رموون وه‌زیری دارایی حكوومه‌ت کە لەسەر پشکی گۆڕان پۆستەکەی وەرگرتووە، ته‌له‌فۆنی بۆ بكه‌ن و روونكردنه‌وه لەو وه‌ربگرن“.
پرسیاری ئەوەشی کرد کە ئاخۆ کاتێک لایەنێک جومگه‌یه‌كی گرنگی ده‌سه‌ڵاتی له‌به‌رده‌ستدایه و وه‌زیری دارایی هه‌یه، ”ماقوڵه بڵێیت پاره هه‌یه و نادرێت؟ ئه‌گه‌ر وایە و پارە هەیە، مانای وایە کە وه‌زیره‌كه‌یان پارەکە نادات؟".
پەرلەمانتارەکەی پارتی جەختی کردەوە کە ڤایرۆسی كۆرۆنا جیهانی گرتووه‌ته‌وه و ”كاتی موزایه‌ده نییە و پێویستە پێکەوە دژی کۆرۆنا بوەستینەوە، ئەوەتا ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی ئاداری ٢٠٢٠ پاره‌کەی به‌غدا گه‌یشتوو، با بزانین حكوومه‌ت مووچە دوادەخات؟ بێ گومان نه‌خێر، دەشبێت ئه‌و براده‌رانه ڕاستییه‌کە بزانن".
باسنيوز
