ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانهوه
ئهمڕۆ پێنجشهممه 26/2/2020، د. جووتیار عادل، گوتهبێژى حكوومهتى ههرێمى كوردستان بڵاو كردهوه و دهڵێت: "بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتانی دونیادا، کۆمەڵگای مرۆڤایەتی رووبەرووی دۆخێکی سەختی تەندروستی و ئابووری کرد و هەرێمی کوردستان بەدەر نیە لەو دۆخە نەخوازراوە".
باسى لهوهش كردووه: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو سەلامەتیی تەندروستیی هاووڵاتییاندا هەموو تواناکانی لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایە خستووەتە گەڕ و هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە پاراستنی گیانیان و دابینکردنی گوزەرانی ژیانیان لەپێشینەی ئەرکەکانیدایە".
سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە، د. جووتیار عادل ئاماژهى بهوه داوه: "وەزارەتەکانی (پێشمەرگە، تەندروستی، دارایی و ئابوری، ناوخۆ) مووچەیان وەرگرتووە و لە گوژمەی پێویست لە داهاتی هەرێمى كوردستان دابین کرابوو، بۆ وەزارەت و دامەزراوەکانی دیكه چاوەرێی هاتنی تەمویلەکەی بەغداین، هەرکاتێک گەیشت، ڕاستەوخۆ دەست دەکەین بەدابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی دیكه بە میکانیزمێک کە ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکرێت".
گوتهبێژى حكوومهتى ههرێمى كوردستان ئهوهشى خستووهته ڕوو: "سەرجەمی مووچەی مووچەخۆران بۆ هەر مانگێک لە هەرێمی کوردستاندا بریتییە لە 894 ملیار دینار، لەو بڕە 453 ملیار دینار لە بەغداوە تەمویل دەکرێت، کە دەکاتە نزیکەی 51% کۆی پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخە تەندروستییە و ڕاگیرانی دەوامەوە لە بەغدا، هاتنی ئەو تەمویلە دوا کەوتووە، بۆ ئەو مەبەستە بهڕێز وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیی بەردەوامدایە لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، بۆیە ئێمە چاوەڕێین لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو تەمویلەمان بەدەست بگات بۆ تەواوکردنی دابەشکردنی خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان".
د. جووتیار عادل ڕوونیشى كردووهتهوه، حکوومەتی هەرێمى كوردستان بەردەوامە لە هەنگاوەکانی بۆ ڕووبەرووبونەوەی ئەم پەتایە و کاریگەرییەکانی لەسەر ئابووریی هەرێمی کوردستان، "سوپاسی هاووڵاتییان و دانیشتووانی هەرێم دەکەین کە تا ئێستا بە سەبر بوونە لەگەڵمان، ئەمڕۆ رۆژی ئەوەیە هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا هاوکاریی یەکتر بین تاکو هەموو پێکەوە بەسەر مەترسیی ئەم پەتایە و کاریگەرییەکانی زاڵ ببین، بۆیە چاوەڕوانین گشت لایەنەکان واقیعیانە دۆخەکە لێکبدەنەوە و ئەم ڕەوشەی هاتووەتە پێش نەکرێتە کەرستەی موزایەداتی سیاسی، ئەم هەڕەشەیە تەنیا لەسەر حکوومەت یان لایەنێکی سیاسی نییە، گشتمان پێکەوە ئامانجی ئەم پەتایە و لێکەوتە نەرێنییەکانین، بۆیە پێکەوەش دەتوانین بەسەر ئەم مەترسییە زاڵ ببین".
باسنيوز
