د. بێوار خنسی: كاركردن بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی به‌رده‌وامه
به‌ڕێوەبه‌ری كۆمپانیای دانه‌غاز له عێراق و هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه كردووه، به‌رهه‌مهێنانی غاز له هه‌رێمی كوردستان كه‌می نه‌كردووه و ڕۆژانه 400ملیۆن مه‌تر سێ‌جار غاز ڕه‌وانه‌ی وێستگه‌كانی كاره‌با ده‌كه‌ن و تا ساڵی 2023 ئاستی به‌رهه‌مهێنانی غاز له هه‌رێم ده‌گه‌یەننه یه‌ك ملیار پێ سێجا.
له‌م باره‌یه‌وه، ڕاوێژكاری پێشووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری وزه، د. بێوار خنسی گوتی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا نه‌خۆشیی كرۆنا هه‌موو جیهانی گرتووەتەوە و هه‌رێمیش پێیه‌وه سه‌رقاڵه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی زۆری نه‌بێت، كۆمپانیا بیانیه‌كان له هه‌وڵدان په‌ره به كه‌رتی نەوت و غاز بده‌ن و نرخی نه‌وت دابه‌زیوه و ئه‌گه‌ر زیاتر گرنگی به كه‌رتی غاز بدرێت، ده‌توانن به‌رهه‌می زیاتر په‌یدا بكه‌ن بۆ ناوخۆ و سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیش ده‌بێت بۆ داهات و بۆ كاره‌با و بۆ ژینگه‌ش باشتره و خزمه‌تێكی زۆر ده‌كات و هاوكارێكی باشی حكوومه‌ت ده‌بێت و بازرگانی زیاتر ده‌كات و كاری كۆمپانیا و كارگه‌كانی پیشەسازی زیاتر ده‌كات و كاریگه‌ریی ئیجابیی له‌سه‌ر ئابووریی هه‌رێم ده‌بێت."
د. بێوار خنسی گوتی: "ئه‌گه‌ر گرنگیی پێ بدرێت ده‌تواندرێت غاز هه‌نارده‌ی ده‌روه‌ی بكرێت و بۆ عێراقیش دابین بكرێت، بۆیه داهات له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه زیاد ده‌كات و گرنگی بۆ هه‌موو كه‌رته‌كان ده‌بێت وه‌كو كاره‌با و چاندن و پیشه‌سازیش."
د. خنسی گوتیشی: "هه‌رێمی كوردستان یه‌كێکه له‌و وڵاتانه‌ی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به غاز و قه‌باره‌ی غاز له هه‌رێمی كوردستان به‌شی سه‌دان ساڵ ده‌كات و ته‌واویش نابێت، بۆیه كاری به‌رده‌وام له لایه‌ن حكوومه‌ت و كۆمپانیاكان ده‌كرێت و لیژنه‌ی نه‌فت وغازیش له حكوومه‌ت به‌رده‌وام كاری بۆ ده‌كات، بۆیه تا ئێستا كاریگه‌ریی كۆرۆناش له‌سه‌ری نه‌بووه و به‌رده‌وامن له كاری خۆیان، بۆیه ئه‌مه داهاتێكی سه‌ره‌كی بۆ هه‌رێم ده‌بێت، چونكه ئه‌وه له نه‌وت باشتره و قازانجی زیاتره."
