پسپۆڕێکی ئابووری: بازاڕ پڕە لە پێداویستی
بەپێی بەدواداچوونێک لە سنووری ئیبراھیم خەلیل بە درێژاییی ٨٠ کیلۆمەتر بارھەڵگرەکان سەرەیان گرتووە بێنە نێو ھەرێمی کوردستان و زۆربەشیان خۆراک و کەلوپەلی ڕۆژانەیان ھێناوە.
دکتۆر عەبدلڕەحمان زرار، پسپۆڕی ئابووری ڕاگەیاند: "بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان پێداویستیی ڕۆژانەیان تێدایە، بەتایبەتی ئەوەی پێی دەگوترێت خواردنی وشک، لەبەر ئەوەش نیگەرانیی ھەندێ لە ھاووڵاتیان لەجێی خۆیدا نییە، چونکە باوەڕ ناکەین ڕەوشەکە بگاتە ئەو ئاستەی خۆراک بەدەست ھاووڵاتیان نەکەوێت، لەبەر ئەوەی ھەموو پێداویستییەکانی ڕۆژانە لەبەردەستن و ھاووڵاتیان دەتوانن بەئاسانی بەدەستیان بگات."
لەبارەی کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەر ئابووریی جیھانیش ئەو پسپۆڕە دەڵێت: "کۆرۆنا کاریگەریی کردووەتە سەر کەرتی ئابووری لە جیھاندا، چونکە بەشێکی زۆری مامەڵەکان بەھۆی کۆرۆناوە وەستاون."
پەیوەست بە ھەرێمی کوردستانیش دکتۆر عەبدولڕەحمان زرار گوتی: "ئێمە وڵاتێکی بچووکین بەراورد بە وڵاتانی جیھان، کاریگەریی ئەوتۆی نابێت بۆسەر ئابووریی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ کەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەوشەکە بەرەو باشتر دەچێت، بەتایبەتی ئەگەر نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرز بێتەوە."
PDK
