نەخۆشخانەیەک بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە خانەقین دروست دەکرێت
یوسف ئیبراهیم بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خانەقین ڕایگەیاند "ئەمڕۆ هەنگاوەکانی دروستکردنی نەخۆشخانەیەک بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و نەخۆشییە گواستراوەکان لە شاری خانەقین دەستی پێکرد".
گوتیشی "نەخۆشخانەکە بە تەنیشت نەخۆشخانەی گشتیی خانەقینەوە دروست دەکرێت و لە پاش کۆتاییهاتنی پەنای کۆرۆنا لەلایەن نەخۆشخانەی خانەقینەوە چۆنیەتی بەکارهێنانی دیاری دەکرێت".
هەروەها ڕوونی کردەوە نەخۆشخانەکە هاوشێوەی نەخۆشخانەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لەلایەن خێرخوازانەوە دروست دەکرێت.
باسنیوز
