30 تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران

30 تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران
ئەمڕۆ چوارشەممە 30 تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران و دوو تووشبووی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەست دا.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاشكرای كرد ئەمڕۆ دوو تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە، هەریەكەیان لە شارەكانی بابل و كەركووك بوون.

وەزارەتەكە دەریخستووە شەش لە تووشبووە نوێیەكان لە ناوچەی رەسافەی بەغدان، سێ كەسی تریش لە شاری پزیشكیی بەغدان، سێ كەسیش لە شارەكانی بەسرە، كەركووك و دیوانیەن، چوار تووشبووش لە كەربەلا و چواری تریش لە نەجەف، لە هەریەك لە هەولێر و موسەناش دوو تووشبوو، شەش تووشبووی نوێش لە پارێزگای سلێمانی.


جێی باسە هەر ئەمڕۆ 14 كەسی تووشبوو بە ڤایرۆسەكە لە عێراق چاك بوونەتەوە.











باسنيوز

Top