له‌ هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا

له‌ هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كه‌ دوو كه‌سى نیپاڵى تێدا بوو.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25/3/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "ئەمڕۆ لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆی هەولێر ئۆتۆمبێلێک دەستی بەسەردا گیرا، کە بەنیاز بوو دوو کەسی نیپاڵی بگوازێتەوە بەرانبەر بە پارە، کە نیپاڵییه‌كان جێگه‌ی گومان بوون".

باس له‌وه‌ش كراوه‌، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌، شۆفێرەکە سزا درا و نیپاڵییەکانیش بۆ پشکنین نێردران.

هاتوچۆى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو: "تکایە شار و وڵات بۆ بڕێک پارە وێران مەکەن".












باسنيوز


Top