له هه‌ڵه‌بجه كه‌سێك به‌هۆى كێشه‌ى زه‌وی و زاره‌وه كوژرا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25/3/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له گوندى (غوڵام)ى سه‌ر به ناحیه‌ى (سیروان)ى سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، كه‌سێك به ناوى (ك، ع، ع) ته‌مه‌ن 48 ساڵ پیشه‌ى جووتیار و دانیشتووى ناحیه‌ى سیروان، به‌هۆى كێشه‌ى زه‌وى و زاره‌وه كوژرا".
باس له‌وه‌ش كراوه، براى ئه‌و كه‌سه‌ى كوژراوه به ناوى (م، ع، ع) بریندار بووه، تۆمه‌تباره‌كه‌ش به بریندارى خۆى ڕاده‌ستى هێزه‌كانى پۆلیس كردووه.
باسنيوز
