زانیاری لەبارەی ئه‌و دوو كه‌سه‌ى هه‌ولێر بڵاو كرایه‌وه كه تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوونه
به‌پێى زانیارییه‌كان ئه‌و دوو حاڵه‌ته نوێیه به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ تووشبووه‌كانى پێشوو نه‌بووه و سه‌ردانى سه‌نته‌رى چاره‌سه‌رى كۆرۆناى هه‌ولێریان كردووه و پشكنینى ڤایرۆسه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه و ده‌ركه‌وتووه تووشى ڤایرۆسه‌كه بوونه.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، یه‌كێك له تووشبووه‌كان دانیشتووى شاوێسه و كه‌سوكاره‌كه‌ى ده‌خرێنه دابڕگه‌ى پزیشكییه‌وه، ئه‌وه‌ى دیكه‌ش خه‌ڵكى گوندى (گاینجى سه‌روو)ه، ته‌واوى گونده‌كه‌ش كه‌ره‌نتین ده‌كرێ.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، تا ئێستا 99 حاڵه‌تى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان تۆمار كراون.
باس‌نیوز
