دوو حاڵه‌تى دیكه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له هه‌ولێر تۆمار كرا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25/3/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: "لە بەردەواميی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشان کرا، هەردووکيان پیاون و تەمەن 35 ساڵن و دانیشتووی شاری هەولێرن".
باس له‌وه‌ش كراوه، کۆی گشتی تووشبوان لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 99 حاڵەت و دوو مردن به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه هه‌بووه.
باسنيوز
