لە كەركووك كۆمەڵێك گەنج خواردن دەگەیەننە بنەماڵە کەمدەرامەتەکان
دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، قەدەغەی هاتوچۆ لە شاری كەركووك ڕاگەیەندرا، ژمارەیەك گەنج خۆبەخشانە خواردنی تەڕە و وشكە دەگەیەننە ئەو ماڵانەی كە كەمدرامەتن لە شاری كەركووك.
ئەو هەنگاوەش دوای ئەوە هات كە كۆمەڵێك چالاكوانی مەدەنی بانگەوازیان كرد بۆ یارمەتیدانی ئەو خێزانانەی كە هیچ سەرچاوەیەكی داراییان نییە و بەهۆی قەدەخەی هاتوچۆوە ئێستاش ڕێگەیان لێ گیراوە كەسابەت بكەن.
باسنيوز
