سۆران.. بەهۆی سەرپێچییەوە دەست بەسەر زیاتر لە 20 ئۆتومبێلدا گیراوە
رائید دلاوەر لەتیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی سۆران، رايگەیاند: "بەمەبەستی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەلایەن هێزە ئەمنییەكان و پۆلیسی هاتوچۆی سۆران، لە سنووری قەزاكانی (سۆران، رواندز، مێرگەسۆر و چۆمان) رێوشوێنی توندی قەدەغەكردنی هاتوچۆی ئۆتومبێل گیراوەتە بەر، بەڵام بەداخەوە كەسانێك بەبێ هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و پابەند نەبوون بەم بڕیارانە و تووشی سزای پێبژاردن و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتومبێلەكانیان بوونەتەوە".
ئەوەشی ئاشكرا كرد، بە بەیانی ژمارە (19) ساڵی 2020ی وەزارەتی نەوەخۆ، زیاتر لە (100) شۆفێری سنوورەكەمان ئەوانەی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆیان پێشێل كردووە، رووبەڕووی سزای پێبژاردن بوونەتەوە، هەروەها دەستیش بەسەر زیاتر لە (20) ئۆتومبێلدا گیراوە و ئێستا ڕێوشوێنەكان توندوتۆڵتر كراون.
باسنيوز
