ماڵێکی تایبەت بۆ لەخۆگرتنی ئەو منداڵانە دەکرێتەوە کە تووشی ڤایرۆسی کۆڕنا دەبن
عومەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی ڕایگەیاند: "لە درێژەی گرتنەبەری خۆپارێزیەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بە ھاوبەشی ڕێکخراوی یوونیسێف ھەنگای پێویستمان ناوە بۆ دروستکردنی ماڵێک بۆ لەخۆگرتنی منداڵان کە گومانی ھەڵگرتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان لێ دەگرێت ".
گوتیشی: "وێڕای خواستنی ھیوای ئەوەی ھیچ منداڵێک پێویستی پێی نەبێت، بەڵام لەحاڵەتی پێویست منداڵەکان لەو ماڵە چاوەدێری دەکرێن."
باسنیوز
