كه‌شتییه‌ك كه كحولی پزیشكی بۆ توونس ده‌گواسته‌وه له‌نێو ده‌ریادا دزرا
وه‌زیری بازرگانیی تونس ئاشكرای كرد، كه‌شتییه‌كی پڕ له كحولی پزیشكی له‌نێو ده‌ریا ڕفێندراوه و باره‌كه‌شی دزراوه.
محه‌مه‌د مسه‌یلینی، وه‌زیری بازرگانیی تونس، له‌میانەی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كدا له كه‌ناڵی (الحوار)ی تونسی رای گه‌یاند، بارێكی گه‌وره‌ی كحولی پزیشكی‌یان كڕیوه و له كاتی گواستنه‌وه‌یدا به كه‌شتی و له‌نێو ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، پێش گه‌یشتنی به كه‌ناره‌كانی توونس، دزراوه.
هاوكات ئه‌مكاره‌ی به دزینی هاوكارییه پزیشكییه‌كانی چین بۆ ئیتاڵیا چواندووه كه له سنووره ئاوییه‌كانی ده‌وڵه‌تی چیك دزرا و وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپای به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه دزی له یه‌كتر ده‌كه‌ن.
تا ئێستا ٨٩ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له توونس تۆمار كراوه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه. وه‌ك رێكارێكی خۆپارێزیش، به فه‌رمانی قه‌یس سه‌عیدی سه‌رۆكی توونس، سوپای ئه‌و وڵاته له ته‌واوی شه‌قامه‌كان بڵاوه‌ی پێ كراوه بۆ جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ.
باس‌نیوز
