كاروانێكی ھاوكاری چین گەیشتە ھەولێر

كاروانێكی ھاوكاری چین گەیشتە ھەولێر
كەمێك پێش ئێستا كاروانێكی ھاوكاری چین لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی كوردستان.

ھێمن حوسێن، پەیامنێری كوردستان24 لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر رایگەیاند، ھاوكارییەكانی چین لە رێگەی فڕۆكەیەكەوە گەیشتە ھەولێر و لەلایەن كونسوڵخانەی چین لە ھەولێر رادەستی وەزارەتی تەندروستی دەكرێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان، ھاوكاریەكەی حكومەتی چین بۆ ھەرێمی كوردستان بریتییە لە چەندین ئامێر و پێداویستی تەندروستی. دوا وەرگیرانی لەلایەنی وەزارەتی تەندروستی بەپێی پێویست بەسەر بەڕێوەبەرایەتی و بنكە تەندروستییەكانی ھەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.



K24
Top