وەزارەتی تەندروستی شەش حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند

 وەزارەتی تەندروستی شەش حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند


وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگایەندراوێکدا کەلە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە ئەمڕۆ سێشەممە 2020.3.24 شەش حاڵەتی دیکەی نوێی تووشبوون بە ڤایررۆسی کۆرۆرنا لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەس تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشان کرا کە لە نێویاندا دوو منداڵی تەمەن یەک ساڵی و نۆ ساڵی و سێ ئافرەت و یەک پیاوی تێدایە.

کۆی گشتی لە هەرێمی کوردستان توشبووان گەیشتە 91 حالەت و دوو مردن.

وەزارەتی تەندروستی

24 ئازار 2020










باسنيوز
Top