پۆلیسی سلێمانی: هەر کەسێک بەبێ هۆکار لەدەرەوە بێت، دەستگیری دەکەین

پۆلیسی سلێمانی: هەر کەسێک بەبێ هۆکار لەدەرەوە بێت، دەستگیری دەکەین
لەگەڵ زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، رێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە تووندتر کراون، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی گوتی: سەرجەم هێزەکانمان بە گەڕەک و کۆڵانەکان بڵاوە پێدەکەین، هەرکەسێک بە بێ هۆکار لەدەرەوەی ماڵ بێت، دەستگیر دەکرێت.

عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، "دڵنیایی دەدەین لە پاراستنی سەرجەم دووکان، ماڵ و بازاڕەکان"، هاونیشتمانییان با لە ماڵەکانیان بمێننەوە.


رووداو
Top