"ھەزاران بارهەڵگری ئەرزاق بەڕێوەن بۆ ھەرێمی کوردستان"
ئەیاد حەسەن، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دھۆک ڕاگەیاند: "بەردەوام لە دەروازە سنوورییەکانەوە کەلوپەل ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، بەتایبەتی خواردن و خواردنەوەکان، ئێستا بەھەزارن بارهەڵگر لە دیوی تورکیاوە بەرەو ئیبراھیم خەلیل دێن و سەرەیان گرتووە بۆ ئەوەی دوای پشکنینی ورد بارەکانیان ڕادەستی شۆفێرانی ھەرێمی کوردستان بکەن."
حەسەن گوتیشی" ئێمە لە ھەرێمی کوردستان بەردەوام چاودێریی ڕەوشی بازاڕ و ئازووقە دەکەین و ناھێڵین بە ھیچ شێوەیەک ھاووڵاتیانی ئێمە بێ کەلوپەل بمێنن و، ھاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە لە ھەرێمی کوردستان ھیچ قەیرانێکی ئازووقە نییە.''
سەرۆکی ژووری بازرگانیی دھۆک جەختی کردەوە: "چەند کۆبوونەوەیەک بەڕێوە چووە بۆ دیتنەوەی میکانیزمی دابەشکردن، چونکە بەھۆی بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆ و ھەنگاوەکانی خۆپارێزی تەنیا کێشە لە دابەشکردن ھەیە، بەڵام حکوومەت و بازرگانان لە ھەوڵدان میکانیزمێک بگرنە بەر بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕێکوپێک کەلوپەل و خۆراک بگەیەنینە ھەموو دەڤەر و مارکێتەکان."
PDK
