'واژۆ لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کراوە'
فارس عیسا گوتی: "وه‌زیری داراییی حكوومه‌تی عێراق ئیمزای له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م مانگه‌ش كردووه و بڕیاره دوای ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كان پاره‌كه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌ش بكرێت."
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا گوتیشی: "به‌غدا به‌رده‌وامه له ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و هیچ كێشه‌یه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌كه ڕه‌وانه بكرێت و به‌رده‌وامیش ده‌بێت تا بودجه‌ی نوێ په‌سه‌ند ده‌كرێت و قه‌یرانی دارایی‌ش كاریگه‌ریی نابێت لەسەر ڕەوانەکردنی پاره‌كه لە لایەن به‌غداوە.''
PDK
