قهدهغهی هاتووچۆ به قازانجی ژینگه شكاوهتهوه
قەدەغەی ھاتووچۆ ئاھێكی ھێنایەوە بەر ژینگە و لە ھەوای پیسی چەند ساڵە رزگاریكرد، چونكە ھەفتەیەك زیاترە كارگەكان وەستاون، ژمارەی ئۆتۆمێلەكان بەشێوەیەكی یەكجار زۆر كەمبوونەتەوە، گوتەبێژی دەستەی ژینگەی ھەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەدات، لە داھاتوودا كار لەسەر ئەوە دەكەن، ساڵانە رۆژێك یان دوو رۆژ قەدەغەی ھاتووچۆ رابگەیەندرێت تا ژینگە لە ھەوای پیس پاك بێتەوە.
یادەكانی نەورۆز و ئادار، كە دەكەونە ئەم مانگەوە، بەلای ژینگە دۆستانەوە وەك مانگی ئەنفالكردنی ژینگەی ھەرێمی كوردستان وێنا دەكرێت، چونكە بەشێكی خەڵك لەكاتی گەشت و سەیراندا پاشماوەی خواردن و خواردنەوەكانیان لە شوێنە گەشتیارییەكان بە بەجێدێڵن، بەڵام ئەمساڵ بەھۆی كۆرۆنا و قەدەغەی ھاتووچۆ خەڵكێكی زۆر لە ماڵەوە ماونەتەوە، كە پسپۆڕانی ژینگە بە دەرفەتی نوێبوونەوەی ژینگەی دەزانن.
بەگوێرەی دوایین ئامار رۆژانە لە ھەرێمی كوردستان نزیكەی 8 ملیۆن لیتر بەنزین دەسوتێنرێت، جگە لەوەی بە ھەزاران كارگەی پیشەسازی كار دەكەن، ئەمەش كاریگەری نەرێنی لەسەر ژینگە دروستدەكات، دەزگای ناساش بڵاوی كردوەتەوە، كە بەھۆی قەدەغەی ھاتووچۆ وەستانی كارگەكان لە تەواوی جیھان، سەتا 47ی گۆی زەوی لە ھەوای پیس پاك بووەتەوە.
K24
