د. موئمین زەڵمی بە گوڵان مێدیای ڕاگەیاند:هیچ كات ناچینە نێو بەرژەوەندی و ململانێ ناتەندروستە حیزبییە بچوكەكانەوە.
سێ سەرکردەی هاوپەیمانیی دەستیانلەکارکێشایەوە، لە روونکردنەوەیەکدا سێ ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانیی نیشتیمانی " د. کاروان حمەساڵح، د. موئمین زەڵمی، عوسمان گوڵپی" دەستلەکارکێشانەوەیان لە هاوپەیمانیی نیشتمانی راگەیاند.
لە روونکردنەوەکەیاندا باسیانلەوەکردوووە، کە ناروونی لە پەیوندییەکان و سیاسەت و دارایی هاوپەیمانیدا هەیە.
دەربارەی پڕۆژەی داهاتووشیان د. موئمین زەڵمی بە گوڵان مێدیای ڕاگەیاند: بۆ پڕۆژەی داهاتوومان، بە دڵنیاییەوە ئێمە لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان كاری سیاسی و مەدەنی خۆمان دەكەین و لە بەرەی خەڵكدا دەبین و هیچ كات ناچینە نێو بەرژەوەندی و ململانێ ناتەندروستە حیزبییە بچوكەكانەوە.
وتیشی: پێمانوایە ئێمە و هاوڕێکانمان ئەو سامانە مرۆییەین کە دەتوانین ببنە پایەی سەرەکی بەرەی داکۆکی راستەقینە لە خەڵکی کوردستان و ئامادەیی خۆمان بۆ دەستبارگرتن لەگەڵ دڵسۆزانی خەڵک رادەگەیەنین. لە داهاتووشدا تواناکانی خۆمان لە بواری
سیاسی دەخەینە خزمەتی خەڵکەوە
جەختیشیکردەوە، ئێمە لە پێناو گێڕانەوەی متمانە بۆ سیاسەت و حزب لەم وڵاتەدا بەردەوامیمان بە هاوپەیمانیدا و ئەم ئاڵەنگارییە گەورەیەمان گرتە ئەستۆ، بڕیاری ئێستاشمان هەر لەسەر هەمان پرەنسیپە و لە سەر بنەمای گێڕانەوەی متمانەیە بە سیاسەتی تەندروست و نیشتیمانیانە دەستمان لەکارکێشاوەتەوە.
