پارێزگاری سلێمانی چەند بڕیارێکی نوێی بۆ هاتووچۆی هاونیشتمانیان دەردەکات
لە خاڵیکی بڕیارەکاندا هاتووە، لەکاژێر 00:00 تاوەکو 06:00 ـی بەیانی لە هەموو یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، هاووڵاتیان دەتوانن بۆ کارێکی زۆر پێویست بەبێ داواکردنی مۆڵەتی رێگەپێدان، جووڵەی پێویست و دیاریکراو بکەن. بەمەرجێک رەچاوی رێنماییە تەندروستی و ئارامییە راگەیێندراوەکان بکەن.
هەروەها لە رۆژی 20-3-2020 ـەوە رۆژانە لەکاژێر 11:00ـێ بەیانییەوە بۆ کاژێر 15:00، نووسینگەکانی حەواڵەکردنی دراو لەژێر رێنماییەکانی قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیدا، دەتوانن کار و ئاڵوگۆڕەکانیان بۆ بازرگانی جێبەجێ بکەن.
سەبارەت بە خواردنگەکانی ناوشار بەپێی بڕیارەکە لەناو شاری سلێمانیدا، جگە لە سەنتەری شار، رێگە بە کردنەوەی شوێنەکانی خواردنی خێرا تەنها بە رێگەی دلیڤەری دەدرێت، بە مەرجێک پابەندی تەواوی رێنمانییە تەندروستی و کارگێڕییەکان بێت.
رووداو
